٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پشتیوانیی هەڵەبجە په‌یامێكی بە بۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاوکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- پاش پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، کاردانەوەکان بەردەوامن و ئەنجوومەنی پشتیوانیی هەڵەبجە سوپاسی سەرۆک بارزانی و تەواوی لایەن و سەرۆکایەتییەکان دەکەن، کە خەمخۆرانە کاریان بۆ پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.

ئەنجوومەنی پشتیوانیی هەڵەبجە، لە پەیامێکدا، کە بە بۆنەی پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاویان کردەوە، ئاماژەیان داوە: "جەماوەری کوردستان و کەسوکاری شەهیدان، خەمخۆرانی دۆزی هەڵەبجە، پیرۆزباییمان هەیە لە خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور".

لە درێژەی پەیامەکەدا دەشڵێن: "پاش سوپاسی خوای تۆڵەستێن لە زاڵمان، سوپاسی جەنابی کاک مەسعود بارزانی، هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکایەتیی گشت لایەنە سیاسییەکان دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەت بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، سوپاسیش بۆ سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و دادگای فیدڕاڵیی عێراق".

ئاماژە بەوەش دەکەن: "یەکگوتاری و یەکڕیزیی کورد، دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، هەروەکچۆن یەکدەنگیی فڕاکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرهەمەکەی پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو".

ئەنجوومەنی پشتیوانیی هەڵەبجە، دەڵێن: "یەکدەنگیی فڕاکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا، تروسکایی هیوای گەڕاندەوە، هەڵەبجە بوویە هۆی یەکدەنگیی کورد، داوا لە فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا دەکەین هاوکارمان بن لە ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی تری ئیداریی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بژی ورەی پۆڵایینی هەڵەبجە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار