"تا 23ی مانگی داهاتوو ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه ده‌توانن سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن"

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی ئوفیسی دهۆك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێ، تا ڕۆژی 23ی مانگی داهاتوو هه‌ر ده‌نگده‌رێك خۆی تۆمار نه‌كردبێت یان كێشه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی له‌دایكبووی ساڵی 2007ن، ده‌توانن سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن.
خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له سنووری پارێزگای دهۆك نۆسه‌د و 44 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، ڕێژه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیش گه‌یشتووەته 80%، ئێستا زیاتر كار بۆ تۆماركردنی له‌دایكبووانی ساڵی 2007 ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده پلانمان هه‌یه له ڕێگه‌ی په‌روه‌ده‌وه له‌دایكبووانی 2007 خۆیان تۆمار بكه‌ن، له سنووری دهۆك 30 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێ هه‌یه و مافیان هه‌یه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ بكه‌ن، تا ئێستا نزیكه‌ی نۆ هه‌زار له ده‌نگده‌ره نوێیه‌كان خۆیان تۆمار كردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن گوتیشی، تا ڕۆژی 23ی مانگی داهاتوو هه‌موو ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی په‌نجه‌مۆریان ناخوێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ری نوێ و ئه‌وانه‌ی كارتی ده‌نگدانیان بزر كردووه، تەنانەت ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێ خۆیان بگوازنه‌وه، ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن له كۆمسیۆن.
خالید عه‌باس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له سنووری ئوفیسی دهۆك 41 بنكه‌ی كۆمسیۆن هه‌یه و 82 تیم پێکهاتوون بۆ تۆماركردن و مامه‌ڵه‌ی ده‌نگده‌ران، هه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی كارتی ده‌نگدانی هه‌یه یان له‌دایكبووی ساڵی (2007)ە، ده‌توانێت سه‌ردانی تیمه‌كانی كۆمسیۆن بكات و کێشەکەی چارە بکات و خۆی تۆمار بکات، کە ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌مدایه بۆ به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی عێراق.
قائید میرۆ




