٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود محەممەد: کۆبوونەوەی داهاتوو دەچینە ناو وردەکاری زیاتر بۆ پێکهێنانی حکوومەت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDPinfo- مەحموود محەممەد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی دانووستنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ یەکێتی زۆر دۆستانە بەڕێوەچوو، دەشڵێت، لە دوو ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لە سلێمانی دەکەین.

مەحموود محەممەد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە کۆبوونەوەی داهاتوو دەچینە ناو وردەکاری زیاتر بۆ پێکهێنانی حکوومەت، هەردوولا دەمانەوێت ئەو حکوومڕانییەی پێویستە لە کوردستان هەبێت، دابەشکردنی پۆستەکانیش بۆ لێژنەکان بەجێدەهێڵین.

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 15-04-2025، هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، کۆ بوونەوە. 

پارتی و یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا جەختیان لەوە کرده‌وه‌، "کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوە چوو و گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا."

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکە، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبووە." باس لەوەش کراوە "لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن."

هەواڵی پەیوەندیدار