٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو و ئەوروپا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه‌ 4/14  مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە‌ شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو و ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەوروپا کرد.

شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی کوردستان و قارەمانیەتی پێشمەرگەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کرد و ئاماژەیان بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، بووەتە نموونەیەکی گەشی ئازادی و دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکان . هەروەها پشتگیریی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانی ئەوروپا دەربڕی و تیشکی خستەسەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە و سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.


لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار