نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی سەرۆک ماکرۆنم کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی له هەرێمی کوردستان

پاریس-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند: لە کۆبوونەوی لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرەنسا سوپاسی سەرۆک ماکرۆنم کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی له هەرێمی کوردستان کە ئەمە دەقەکەیەتی:
زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە کۆشکی ئهلیزێ لهگهڵ هاوڕێی ئازیزم سەرۆک ئێمانوێل ماکرۆن کۆبوومهوه. پەیوەندیمان لەگەڵ فەرەنسا زۆر تایبەتە و بەردەوام بەهێزتر دەبێت.
دهربارهی چۆنیەتیی پتهوکردنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، گفتوگۆمان کرد.
سوپاسی سەرۆک ماکرۆنم کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی له هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرنگی لە پتهوکردنی سەقامگیریی ناوچەکه.





