٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكان:دوو هەزار زیندانی بەر لێبووردنی گشتی دەكەون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێ "پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی ئامادەیە و دوای پەسەندكردنی ئەو كەسانەی مافی تایبەتیان لەسەر نییە لێی سوودمەند دەبن."

ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "پڕۆژەیاسایەك ئامادەكراوە بۆ لێبووردنی گشتی، ئێستا پڕۆژەكە لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە، چاوەڕێی كارابوونی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی پڕۆژەكە پێشكەشی پەرلەمان بكرێت تا پەسەند بكرێت و بكرێتە یاسا بۆ دەركردنی لێبووردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان، چونكە تێبینیمان كردووە، پێویستە لێبووردنێكی گشتی دەربكرێت."

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكان گوتی" لە هەر شەش چاكسازییەكەی هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو هەزار حوكمدراو لە دەركردنی لێبووردنی گشتی سوودمەند دەبن، قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر چاكسازییەكان هەیە و بەشێكی زۆریان دوای بەسەربردنی سزاكەیان ئێستا چاكسازییان تێدا كراوە و ئامادەن بگەڕێنەوە نێو كۆمەڵگە."

ئیحسان بابان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد "ئەوانەی بەر لێبووردنی گشتی دەكەون، مافی تایبەتیان لەسەر نەماوە، تەنیا مافی گشتییان لەسەرە، ئێمەیش دوای پێداچوونەوەی ورد تێبینی ئەوەمان كردووە، كەسێك چاكسازی تێدا كرابێت و مافی كەسی لا نەبێت ئەوە حكوومەت بە یاسا لە مافی خۆی خۆشبێت، چونكە ئەوانەش هەر تاوانێكیان ئەنجام دابێت دوا جار مرۆڤن و مافی ژیانیان هەیە، حكوومەتیش باوكی میللەتە و لێبووردە دەبێت بەرامبەریان، بۆیە پێمان باشە لێبووردنی گشتی دەر بكرێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار