٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی سێ شەممە، هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن.

ئەو سەرچاوەی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، لە بەردەوامی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وابڕیارە سەرلەبەیانی سبەی سێ شەممە ١٥ـی ٤ـی ٢٠٢٥، هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار