مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەیمانی وەفادارییان بۆ ڕێبازی بارزانی دووپات کردەوە

هەولێر-KDP.info- شاندی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له بارزان کرد و تاجەگوڵێنەی ڕێز و وەفایان لەسەر گڵکۆی نەمران دانا.
شاندی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه بۆ نواندنی ڕێز و وه‌فا و یادکردنەوە و پەیمانی به‌رده‌وامیدان به خه‌بات و تێکۆشان بۆ خزمه‌تی کوردستان و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ڕێبازی کوردایه‌تیی ڕەسەنی سەرکردەی نەتەوەیی و جاویدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی کوردستان لە مێژووی هاوچەرخی کورد سەرۆک بارزانیی نه‌مر و ڕێبازی شەهیدانی ڕێی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، سه‌ردانی یادگە و مه‌زاری نه‌مرانیان له بارزان کرد و تاجەگوڵێنەی ڕێز و وەفایان بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشانی ڕزگاریخوازانەی سەرۆک بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو لەسەر گڵکۆی نەمران دانا و پەیمانی وەفاداری و بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشانی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆخوازانە بۆ ڕێبازی کوردایەتیی بارزانی و نەتەوەی کورد و کوردستان دووپات کردەوە.
شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بە گەرمی لە لایەن ڕێزدار شێخ خەڵات بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر مەزاری نەمران و هەڤاڵانی ستافی یادگەی بارزانیی نەمر پێشوازی کران.
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەم بۆنەیەوە وتەیەکی گرنگی لەسەر گەورەیی و پیرۆزیی ڕێبازەکەیان و تێکۆشان و قوربانیدانی سەرۆک مستەفا بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد پێشکەش کرد.






