٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (بورهان خەلیفە پەرخی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکیان (بورهان کەریم خەلیفە پەرخی) پرسەنامەیەکی ئاراستەی هەڤاڵانی بەڕێز (لوقمان کەریم خەلیفە و محەمەد کەریم خەلیفە) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.                                           

بۆ هەڤاڵانی بەڕێز (لوقمان کەریم خەلیفە و محەمەد کەریم خەلیفە )

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (بورهان کەریم خەلیفە پەرخی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی ئەو کۆستەتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱۳ی نیسانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار