په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ساڵیادى ئه‌نفالدا

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی ئەنفالدا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن."
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفال:
ئەمڕۆ، یادی به‌ئازاری سی و حەوت ساڵه‌ی شاڵاوه به‌دناوه‌كانى ئەنفال ده‌كه‌ینه‌وه کە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا و تیایدا زیاتر لە 182 هەزار منداڵ و ژن و پیاوی گەلی کوردستان بوونە قوربانی. ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن.
لەم یاده‌دا، بە ڕێز و شكۆدارییه‌وه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كه‌سوكارى خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیاریه‌تیی یاسایی و ئەخلاقی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. پێویسته بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه.
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان و دۆزینه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاته‌كانیان بۆ نیشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەک جینۆساید.
قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانى هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكى له یەکڕیزی و پێکەوەیى بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشترى پڕ له دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلى كوردستان، ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/14




