مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووری مالیکی کرد

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی، بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامیی کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی نۆزدەھەمین کۆنگری گشتیی حزبەکە و ھەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، مەسروور بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی، ھیوای سەرکەوتنی بۆ مالیکی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی خواست.




