٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی کۆنگرێس ئادەم سمیس، مایکل باومگارتنەر، سارا جاکۆبس، وێسلی بێڵ، جۆرج وایتسایدز و شاندی یاوەریان پێکھاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.

شاندی کۆنگرێس کورتەیەکیان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کرد و پشتیوانیی ئەمەریکایان بۆ ھەرێم دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھاوکاری و پشتگیریی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی. ھەروەھا تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم لە بوارەکانی وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ھەردوولا جەختیان لە پێویستیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کردەوە.

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، گرنگیی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار