نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاریس.
به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ى دووشه‌ممه هه‌ردوو سه‌رۆك، نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماكرۆن له كۆشكى ئه‌لیزێ، په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.




