٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ هەولێر لە بارزان بوو

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ لە دەڤەری بارزان چین و توێژە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر سەردانی مەزاری نەمرانیان لە گوندی بارزان کردوو لەلایەن خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازی لێکران.

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥، وەکو پێشاندانی وەفاداری و ڕێزگرتن بۆ قوربانیدان و خەباتی سیاسی ڕابەری نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، بە یاوەری بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی و دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و سەرجەم چین و توێژەکانی کومەڵگا لە لاوان و قوتابیان و ئافرەتان و فەرمانبەران و  کادیرانی لیژنەی ناوچەکان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە گوندی بارزان کردوو لەلایەن خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازی گەرمیان لێکرا.

پارێزگاری ھەولێر، بەناوی جەماوەری ئامادەبووی سەر مەزاری نەمران دروودی بۆ ڕووحی بەرزە فڕی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندوو تێکرای شەھیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان ناردوو سۆز و پەیمانی بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار