نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو کۆبووەوە

تورکیا-KDP.info- لە چوارچێوەی كار و چالاكییه‌كاندا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێشهاته ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و کوردستان و ناوچه‌ی که‌نداو، تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامیگرى له ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ى بره‌ودان به زمانى لێكگه‌ییشتن و گفتوگۆى ئاشتییانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرژییه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له ئاڵۆزیى زیاتر. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه باس له ئاماده‌یى و ڕۆڵى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرا.




