سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

ئەنتالیا-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆ‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شیان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتییان له توركیا به گرنگ و مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختیان له گرنگیى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له كێشه‌كان و ئاڵۆزیى زیاتر.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، باس كران.




