سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جەختیان له‌وه كرده‌وه كه به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له پەیوەندییەکان له‌نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له بواره جیاكاندا، دووپات كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.




