پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی کردەوە

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی تایبەت بە گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا یووسف بەسەر دەکاتەوە و هاوخەمی بۆ باوکی و خانەوادەکەی دەردەبڕێ.
بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی کاری تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵەکانی گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا سەید یووسف، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 12/4/2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کەس و کار و ئەو تیمانەی لە شوێنی ڕووداوەکە لە نزیک رووباری تەنگانوور سەرقاڵن، بەسەر کردەوە.
پارێزگاری هەولێر دڵنەوایی باوكی ئاڤێستای کرد و جەختی لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی کردەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا بخەنە گەڕ و لە هەوڵەکانیان ماندوونەبن و بەردەوامبن، هاوکات پارێزگاری هەولێر، تیمەکان بەدواگەڕانی بەسەر کردەوە و تاکیدی لە بەردەوامیی کارکردن تا دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا کردەوە.
ئاڤێستا یووسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ، دانیشتووی هەولێر، ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025 کەوتە نێو ڕووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.





