مەسروور بارزانی پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 12-04-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە لایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و تێیدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانە پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و دۆسیەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.




