٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشەوا ھەورامانی بۆ KDP باسی ئامانجی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ھەرێم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.

پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لێ بکرێت.

ھەورامانی گوتیشی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و تێیدا  چەند پرسێک گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانە پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و دۆسیەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار