سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى سووریا كۆبووه‌وه

ئەنتاڵیا-KDP.info- ئه‌مشه‌و، هه‌ینى 2025/4/11 له چوارچێوه‌ى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیی ئەنتالیادا لە تورکیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئه‌لشەرع سەرۆککۆماری سووریا، کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش، كرده‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووریا دید و ڕوانینى خۆى بۆ سووریا خسته ڕوو كه هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته خۆى و وڵاتى هه‌موو هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانیان بپارێزێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ستایشى ڕوانینى به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووریا، جەختی لەسەر گرنگیی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاته‌كه و چاره‌سه‌رى سیاسییانه‌ى كێشه‌كان کردەوە بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکانی، به‌تایبه‌تى گه‌لى كورد له سووریا مسۆگەر بکات و ببێته هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووریا جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌یوه‌ندیى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر عێراق و سووریاوه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




