مهسروور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پهیوهندییهكی تهلهفۆنییان ئهنجامدا

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ١١-٤-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەھێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
لە پەیوەندییەکەدا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەھێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و ھاوپەیمانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ھاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکی.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا ھەیە.
ھەروەھا ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و ھاوئاھەنگیی بەردەوامدا بن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی ھاوبەش.




