د. هێمن ههورامی: بۆ پێشخستنی تواناکان سەرکەوتووانە کۆتایی به قۆناغی دووەمیش هات

پیرمام-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەرەوپێشتربردنی تواناکانی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ۱٠ی ٤ی ۲٠۲٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستن لە پیرمام، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتن بۆ قۆناغی دووەمی خولی ڕاهینان و برەودان بە تواناکانی ڕیکخستن تایبەت بە بەرپرسی لیژنە ناوچەکان سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "لە درێژەی جێبەجیکردنی بەرنامەی کار و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ پێشخستنی زیاتری کاری ئۆرگانەکان و تواناسازی بەردەوامه و ئێوارەی ڕۆژی پێنچ شەممە ۱٠ی ٤ی ۲٠۲٥ لە بارەگای بەشی رێکخستن لە پیرمام، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتن بۆ قۆناغی دووەمی خولی ڕاهینان و برەودان بە تواناکانی ڕیکخستن تایبەت بە بەرپرسی لیژنە ناوچەکان سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
د. هێمن ههورامی گوتیشی، "لەم قۆناغەشدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی تەواوی لقەکانی پارتیمان بەشدار بوون، دوای وەرگرتنی بابەتەکان و گفتوگۆی ورد لەسەر لایەنە تیۆرییەکان و پراکتیکی ڕێنمایی و بەرنامەی کار بۆ پێشخستنی تواناکان، کۆتایی بەم قۆناغەش هێنرا.

جێگای بیرهێنانهوهیه كه ڕۆژی سێشەمە ٨ی ٤ی ٢٠٢٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستن لە پیرمام، قۆناغی دووەمی خولی ڕاھێنان و برەودان بە تواناکانی ڕێکخستن بۆ بەرپرسی لیژنە ناوچەکان دەستی پێکرد كه ژمارەیەکی دیکە لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ناوچەکان لە تەواوی لقەکان بەشدار بوون.





