٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زلێخا محەممەد شەریف) ھاوژینی خوالێخۆشبوو (عیزەت سلێمان بەگ) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) بەرپرسی لقی(۲٦)ی گوڵانی پارتی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (کرمانج عیزەت بەگ) بەرپرسی لقی(۲٦)ی گوڵان

بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو، خاتوو (زلێخا محەممەد شەریف)ھاوژینی خوالێخۆشبوو (عیزەت سلێمان بەگ) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەڤاڵان و دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٠ی نیسانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار