پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێز كرمانج عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی دەكەم بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو زولێخا شەریف ـ ی دایكیان، هاوسۆز و هاوخەمی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان و كەسوكاریانم.
لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان




