٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری ئەنەکەسە بۆ KDP: لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ پەیەدە کۆنفرانس دەبەستین

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ئاشکرای دەکات، دوای ڕێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە، کۆنفرانسێک بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان و کەسایەتی و ڕێکخراوەکان و نوێنەری سەرۆک بارزانی و نوێنەری وڵاتانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت و ڕای ئێمە کە لەسەری ڕێککەوتووین، دەبێتە ڕای ھەموو خەڵکی سووریا و دوای کۆنفرانسەکەش شاندێکی ھاوبەشی ئێمە دەچێتە شام و کار بۆ بەدەستھێنانی مافی کورد لە سووریا دەکات.

محەممەد ئیسماعیل، سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ھەندێک لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێمە و پەیەدە دروست بووە و بڕیارە لەبارەی ئەنجامی ئەو تێگەیشتنانە کۆنفرانسێک ببەستین لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە ھەموو پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان و نوێنەری سەرۆک بارزانی و وڵاتان بەشدار بن، بۆ ئەوەی ڕای ئێمە و پەیەدە ببێتە ڕای ھەموو کوردی ڕۆژئاوای کوردستان و ھەموو لایەنە  سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، دوای ئەو کۆنفرانسەش شاندێک پێکدێت و سەردانی شام دەکات و گبفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەکات لەبارەی مافی کورد لە سووریا.

ئیسماعیل گوتیشی، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدان و بەستنی کۆنفرانسەکە دەستی پێکردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەنجامدانی ئەو کۆنفرانسە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان زۆر گرنگە، چونکە ئێستا ئێمە و پەیەدە ڕایەکی سیاسیی ھاوبەشمان ئامادە کردووە و ڕێککەوتووین لەسەری کە بەشێک پەیوەندی بە ڕای سیاسیی ئێمە لە سووریا و بەشێکیشی لەسەر مافی کوردە لە سووریا، بۆیە گەیشتووینەتە ئەنجامێکی باش و دەمانەوێت ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووین ببێتە ڕای ھەموو کوردێکی ڕۆژئاوای کوردستان.

سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا جەختیش دەکاتەوە کە سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لەوەی ئێمە و پەیەدە بگەینە ڕێککەوتن و یەکگرتوویی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بێت، بۆ ئەوەی کورد بتوانێت لەم قۆناغەی ئێستای سووریا مافەکانی خۆی بەدەست بێنێت، چونکە شاندێکی ھاوبەش دوای کۆنفرانسەکە دروست دەکرێت و سەردانی شام دەکات و گفتوگۆ لەبارەی مافی کورد لە سووریا دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار