٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی نووسینگە پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٤/١٠، نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا، ڕەوشی ناوخۆ و پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، خرانە بەر باس، لەمبارەیەوە سەرۆکی نووسینگە، وێڕای خستنەڕووی ئەنجامی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان، ھەوڵ و ھەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیشی بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، ڕوون کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشھات و ڕووداوەکانی تاوتوێ کران، تیایدا بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەکانیان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستیی ھێورکردنەوەی گرژییەکان و پەنابردنە بەر گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان، کرایەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان لە کایە جیاجیاکاندا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار