مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە کرمانج عیزەت دەرگەڵەیی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە کرمانج عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دەکات.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە" بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم ."
هەروەها داواکارە، خواى مهزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.




