لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان دەکەن

کەرکووک-KDP.info- حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ٤ی ٢٠٢٥ لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان لە شاری کەرکووک، ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، بە ئامادەبوونی د.محەممەد خورشید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێ پێشوازیکرد لە شاندێکی حزب و لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکووک کە پێکھاتبوون لە:
-یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
-یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
-حزبی شیوعی کوردستان.
-ھاوپەیمانی نیشتمانی.
-حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
-پارتی گەلی تورکمان.
-پارتی اتحاد تورکمانی.
-سەرکردایەتی کاتی ھاوپەیمانی نیشتمانی.
-مەڵبەندی کەرکووکی سۆشیالست دیموکراتی کوردستان.
-کۆمەڵەی دادگەری کوردستان.
-حزبی ئیسلامی عێراقی.
-حزبی پێشکەوتنخوازی کوردستان.
-بزووتنەوەی دیموکراتی کوردستان.




