٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دەلال کرد.

دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بۆ تەلەفزیۆنی دەلال.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دەلال.

بەر لە (۱۹) ساڵ تەلەفزیۆنی دەلال وەک کەناڵێکی نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان لە دەڤەری دەلالی زاخۆ دامەزرا، ئەو ھەنگاوە گرینگەی پارتیمان لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو بۆ خزمەتگەیاندن و برەودان بە کایە ڕۆشنبیری و کولتوورییەکان.

تەلەفزیۆنی دەلال لە ڕێگەی چالاکیی ڕۆژانەی خۆیدا و پێشکەشکردنی بەرنامە ھەمەجۆرەکانی، توانیویەتی داواکارییەکانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە بێ جیاوازیکردن لە نێوان پێکھاتەکانی بخاتەڕوو و لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە دابێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار