٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كه‌ركووك.. شاندێکی یەکێتی لەلایەن هیوا ئەحمەد مستەفا پێشوازیان لێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی یەکێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی دووبارە کردنەوەی، سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی کرد. 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 09-04-2025، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کوێخا سیروان نەجم، جێگری سەرپەرشتیی یەکێتی لە کەرکووک – سەڵاحەددین، بە مەبەستی پیرۆزبایی دووبارە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تاجەگوڵینەوە سەردانی بارەگەکەیان کرد.

شاندەکەی یەکێتی لەلایەن هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی پێشوازی لێ کرا. 

ڕۆژی شەممە 5ـی نیسانی 2025، دوای تێپەڕینی نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتی، لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار