٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی حه‌ڤده‌یه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 09-04-2025، سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا، 17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە دروشمی "جیهان بە کوردی دەدوێت"  کردەوە.

ئەمساڵ زیاتر لە 350 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 22 وڵاتی جیهانەوە بەشداری پێشانگەکەیان کردووە و هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر نمایش دەکەن.

پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تا 08:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.

هاوکات، لە چواچێوەی چالاکییەکانی پێشانگەکەدا، گفتوگۆی ڕۆشنبیری و کولتووری جۆراوجۆر، خوێندنەوەی شیعر و واژۆکردنی کتێبە نوێیەکان و چەند ئاهەنگێکی هونەری و پانێڵی جۆراوجۆر لەبارەی عێراق و ناوچەکەوە بەڕێوە دەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار