"عومه‌ر عوسمان دیرۆکی داستانی کۆڕێ دەگێڕێتەوە"

پیرمام -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد "داستانی كۆڕێ یه‌كێك له‌و نه‌به‌ردیانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بوو كه زیانی زۆری به هێزه‌كانی ڕژێم گه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی سەرپەرشتی داستانی کۆڕی کرد.
عومه‌ر عوسمان، به‌رپرسی پێشووی لقی دووی پارتی و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ركووكه‌وه هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس پێشڕه‌وییان كرد له پردێ و شێراوه هه‌ندێ به‌رگری كرا، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق به هێزێكی زۆره‌وه هێرشی كردبوو، له ڕۆژی 7ی نیسان پێشمه‌رگه له پێچه‌كانی خانزاد به‌رگریان كرد و پێشیان له هێرشی سوپای به‌عس گرت، هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانی دوژمن گه‌یشتنه پیرمام و پیلانیان ئه‌وه‌بوو پێشڕه‌وی بكه‌ن، ئێمه هیچ تیبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد هێزه‌كانی دوژمن له پیرمامه‌وه بۆ شه‌قڵاوه هێرش بكه‌ن، ئه‌وه یه‌كێك بوو له هه‌ڵه‌كانی دوژمن هه‌مان ڕۆژ پێشڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌وه‌یش بووه ده‌رفه‌ت بۆ به‌رگری کردن.
دەشڵێت، سەرۆک بارزانی خۆی سەرپەرشتیی داستانی کۆڕێی دەکرد و فەرمانی کرد، دەبێ به‌رگریی ته‌واو بكه‌ن."
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه گوتی "جگه له هێزێكی قوه‌تی بارزان و مه‌فره‌زه‌یه‌كی لقی دوو كه من و خالید ئاژگه‌یی له‌گه‌ڵ بووین، هیچ هێزێكی دیكه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌ره‌ی كوردستان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه نەمابوو، مامۆستا حه‌مید ئه‌فه‌ندی و حالی دۆڵه‌مه‌ری به چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کەوه مابوونه‌وه و فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانیمان جێبه‌جێ كرد و له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ سه‌نگه‌رمان به‌رامبه‌ر به‌و هێزه نابه‌رامبه‌ره‌ی ڕژێم دانا، تانكه‌كانی دوژمن پێشڕه‌وییان كرد به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی ئێمه، به هه‌موولایه‌كه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتنه به‌رگری و توانیمان هێرشی به‌ربڵاوه‌ی عێراق بشكێنین، ژماره‌یه‌ك تانكی دوژمن سوتێندران و ته‌رمێكی زۆریان به‌جێی ما."
بۆ مێژوو دەڵێم "له‌شه‌ڕه‌كه‌ی 7ی نیسان، جگه له هێزه‌كانی پارتی هیچ كه‌س و هیچ هێزێك له‌و سنووره نه‌مابوو، هه‌تا سه‌ید كاكه زۆر جار ئه‌و ڕاستیه ده‌ڵێت و شایه‌تی ده‌دات."
عومه‌ر عوسمان ڕوونی كرده‌وه "دوای شه‌ڕی ڕۆژی 7ی نیسان ئێمه چووینه نێوان حوجران و ده‌ربه‌ندی كۆڕێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ شه‌و، له‌و كاته‌دا بینیمان هێزێك له‌لای ته‌وسكه‌وه دێت نزیكه‌ی 10 كه‌س ده‌بوون كه نزیك کەوتنەوە دیاربوو كاك كۆسره‌ت له پێشه‌وه‌یان ده‌ڕویشت ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵ بوون، مامۆستا سه‌عد و كانه‌بی گه‌وره، ئه‌وكات كانه‌بی شیوعی بوو له‌گه‌ڵ پاله باوانی و مامۆستا به‌كر بوون، چه‌ند مه‌ترێك پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه لای ئیمه كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی به ده‌نگێكی به‌رز گوتی (بارزانییه‌كان سه‌لماندتانه‌وه كوڕی ڕۆژی ته‌نگانه‌ن)، ئه‌مه قسه‌ی كاك كۆسره‌ته و بۆ مێژوو ده‌یڵێم، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ داوای له به‌نده کرد سه‌نگه‌ره‌كه دابه‌ش بكه‌ین ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك لای ئارماوان بۆ به‌ره‌ی كوردستانی و به‌ری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵات و ملی شێره‌سوار بۆ هێزه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌وه‌ی دیكه بۆ پارتی و به‌ره‌ی كوردستانی."
عومه‌ر عوسمان زیاتر ده‌ڵێت "له ڕۆژی 7ی مانگ ته‌نیا پارتی به‌رگری كرد، دواتر هێزه‌كان دابه‌ش كران و ئێمه بۆ شه‌وه‌كه سه‌نگه‌ری خۆمان تۆكمه كرد، ڕۆژی دواتر 8ی مانگ نزیكه‌ی هه‌زار پێشمه‌رگه له شیوعی، به‌ره‌ی كوردستانی، یه‌كێتی، سۆسیالیست و پارتی گه‌ل گه‌یشتنه حوجران، حكوومه‌تیش له‌و ڕۆژه‌وه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، ئێواره‌ی ڕۆژی 11ی مانگ، كه‌سێك به‌ناوی جه‌بار كۆڕی زانیاری پێدام حكوومه‌ت نیازی هێرشکردنی هه‌یه، شه‌و كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یان هێزه‌كانی ڕژێم پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ ملی پشت ئارماوان و كۆڕێ، دروست كاتژمێری سفر شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد و هێرش ده‌ستی پێكرد، له‌به‌ره‌كانی لای یه‌كێتی شه‌ڕ نه‌بوو ئێمه شه‌ڕه‌كه‌مان كرد و هێزه‌كانی ڕژێم گردی پشت كۆڕێیان داگیركرد، شاندی به‌ره‌ی كوردستانیش ئه‌وكات گه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ به‌غدا، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژێم ڕێگه‌ی به تێپه‌ڕبوونی شاندی به‌ره نه‌دا."
عومه‌ر عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئێمه هێرشمان كرده‌وه سه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌ت و گورزی گوشنده‌مان له هێزه‌كانی دوژمن دا، چه‌ندین تانكیان به‌جێمابوو ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز كوژرابوون، ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان گه‌لێك زۆربوو حه‌وت تانكیان به‌جێ هێشتبوو، داستانی كۆڕێ به‌و شێوه‌یه تۆماركرا، دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌و حكوومه‌تی عێراق هەواڵی نارد بۆ ئه‌وه‌ی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی بچێته به‌غدا."
قائید میرۆ




