"حكوومه‌تی هه‌رێم تێكشکێنه‌ری قه‌یرانه‌كانە و هه‌رێمیش كەوتۆتە سه‌ر هێڵه ڕاسته‌كه"

سۆران-KDP.info- مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكوومه‌تی تێكشکێنه‌ری قه‌یرانه‌كان ده‌زانێ و پێی وایه، سیاسه‌تی حه‌كیمانه و پشتیوانیی سه‌رۆك بارزانی و خۆڕاگریی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، توانیویه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گێژاوه دروستكراوه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان بپارێزێ و كوردستان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جیهانیدا هاوته‌ریب بكا.
پ.ی دكتۆر شاری نانه‌كه‌لی، پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مامۆستای زانكۆی سۆران، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی ده‌ستكرد و ئاسته‌نگی گه‌وره بوویه‌وه وه‌ك: سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا، شه‌ڕی داعش، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، قه‌یرانی دارایی و بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێم، ڕاگرتنی هه‌نارده‌كرنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی ئاو، پیسبوونی ژینگه، قه‌یرانی ئاواره‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، لاوازكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه بیستراو و بینراوه‌كانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له چوارچێوه‌ی جه‌نگی نه‌رمدا، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش ئه‌و قه‌یران و هه‌ڕه‌شانه‌ی تێكشكاندن.
دكتۆر شاری له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، پشتیوانیی به‌هێزی سه‌رۆك بارزانی و شاره‌زایی و لێهاتوویی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی، ئه‌وه‌ی بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌لماند كه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر زۆرینه‌ی زۆری قه‌یرانه‌كاندا، ئه‌ویش به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی نه‌رمی تۆكمه و زانستی و سه‌رده‌میانه‌ی جیهانی و به سوودوه‌رگرتن له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵەتی و فره‌لایه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهان له ڕێگەی به‌شداریكردنیان له كۆنگره و لوتكه جیهانییه‌كانی حكوومه‌ته‌كان و پراكتیزه‌كردنی به‌رنامه و پلانی سه‌رده‌میانه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و داكۆكیكردن له مافی هه‌موو تاكێكی كورد به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراقی 2005.
دكتۆر شاری لە باسی چاكسازیدا گوتی، دانان و پراكتیزه‌كردنی پلانی چاكسازیی سه‌رده‌میانه له سیستمی دارایی و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، له گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمن كه ده‌وری زۆرێك له قه‌یرانه‌كانی دایه‌وه لە ڕێگه‌ی بونیاتنانی چه‌ندین سێكته‌ری جیاجیای وه‌ك گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ، به‌رهه‌مهێنان، گه‌شتیاری، وزه و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هتد.
نانه‌كه‌لی، له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، ڕوون و ئاشكرایه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی دیپلوماسیه‌تی ئه‌رێنی كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان له ڕێگه‌ی داكۆكیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌و نێوه‌نده‌دا سیاسه‌تی نیشتمانیی سه‌رۆك بارزانی كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌ر ڕاكێشانی سه‌رنجی جیهان بۆ مه‌زڵومیه‌تی گه‌لی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه كاریگه‌ره جیهانییه‌كان له‌لایه‌ك و بۆ پارچه‌كانی تری كوردستانیش، وه‌ك هه‌وڵدان و یارمه‌تیدانی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له نێوان ده‌وڵەتی توركیا و پارتی كرێكاران، هه‌روه‌ها به‌ستێنسازیی دانیشتن له‌نێوان ڕێزدار مه‌زڵووم عه‌بدی و پارته سیاسییه كورده‌كانی تری كوردستانی سووریا، هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه هه‌رێمی كوردستانی خستووه‌ته سه‌ر هێڵه ڕاسته‌كه.
له كۆتاییدا ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی گوتی، ده‌توانین بڵێین به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هاوته‌ریب گرتنه‌به‌ری ئامرازه ئاشته‌واییه‌كان كه میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، هه‌رێمی كوردستان توانی وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو بمێنێته‌وه و ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌رەوپێشتر گوزه‌ر بكات و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
سه‌لاح جه‌لال




