٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشبینی ژمارەیەکی زۆر هەورەبروسکە لەم ناوچانە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی تاوەباران و هەورە بروسکە ناوچەکانی بادینان بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 7-4-2025، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا بێت، هەروەها خێرایی با 10 تا 20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

ئاماژەی بەوەش دا، پیشبینی دەکرێت، کەشی سبەینێ سێشەممە، 8-4-2025، ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەوردا بێت، لەکاتەکانی بەیانی تاوە باران و بروسکە لەهەندی لەناوچەکانی بادینیان و سنووری قەزای ئاکرێ تاکو ناوچە سنووریەکانی باکوور دەگرێتەوە. هەروەها پێشبینی ژمارەیەکی زۆر هەورەبروسکە لەم ناوچانە دەکرێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە بڕێکی کەمی باران بە پچڕپچڕی هەندی لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، کەمێک نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 24پلەی سیلیزی

دهۆک : 25 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان :28 پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار