٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەنوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، سەردانی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح کرا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بەنوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەڕێز سیداد بارزانی سەردانی خانەوادەی بەڕێز دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحی کرد و پەیامی سەرەخۆشی گەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێز سیداد بارزانی، بەنوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەیاوەری علی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی هەڵەبجە، راپەڕین، سەردانی ماڵ و خانەوادەی دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحی کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و گەیاندنی پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پرسەی خوالێخۆشبوو (بەڵێن ساڵح)ـی برایان ئەنجام درا.

لەلای خۆیانەوە بەڕێزان دکتۆر بەرهەم ساڵح و برا و خانەوادە و کەسوکاریان، سوپاسی سەرۆک بارزانیان کرد بۆ پەیامی پرسە و بەسەرکردنەوەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار