مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (مینا شەمێرانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (مینا محەممەد خەسرەو شەمێرانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (مینا محەممەد خەسرەو شەمێرانی)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (مینا محەممەد خەسرەو شەمێرانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی نیسانی ۲۰۲٥




