"هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن دەدرێت"

به‌غدا - KDP.info - به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتارێك، به‌شێكی هێزه سیاسییه‌كان هەوڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن لە عێراقی فیدڕاڵ دەدەن، ده‌شڵێ "ناكۆكی نێو لایه‌نه شیعه‌كان سه‌ری كێشاوه بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن."
شێروان جه‌مال، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كرێت، ناكۆكی نێوان هێزه شیعه‌كانیش زیاتر وایكردووه په‌نا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ببرێت، چونكه لەمێژ نییە یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركراوه، هێشتاش هیچ هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام نه‌دراوه تا كار به‌و یاسا نوێیه بكه‌ن، به‌ڵام ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌ناو ماڵی شیعه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن."
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواره‌كه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێت: "پڕۆژه‌یاسا بۆ هه‌مواركردنه‌وه ئامادەکراوە، به‌ڵام له‌و حه‌فته‌یه‌دا باوه‌ڕناكه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه له به‌رده‌ستی په‌رله‌مانن وه‌ك یاسای حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه، به‌بڕوای به‌نده ئه‌گه‌ر هه‌مواریش بكرێته‌وه كاتی ده‌وێت."
شێروان جه‌مال زیاتر گوتی: "به خوێندنه‌وه‌ی خۆم هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه سودانی نه‌توانێت كورسی پێویست به‌ده‌ست بێنێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق، دەنا ئه‌و یاسایه‌ی هه‌یه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ده‌توانن هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاسایه به‌ڕێوه ببه‌ن."
په‌یوه‌ست به بۆچوونی پارتیش، شێروان جه‌مال ئاشكرای كرد: "ئه‌وه په‌یوه‌سته به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی پارتی. به‌گوێره‌ی یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردن هه‌ر پارێزگایه‌ك كراوه‌ته بازنه‌یه‌ك، ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌یی و فره بازنه‌یی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ كورد به‌گشتی و بەتایبەتیش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك و دیاله، سیسته‌می فره بازنه‌یی باشتره و له به‌رژه‌وه‌ندی كورده."
قائید میرۆ




