په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا فراوانتر ده‌بن

به‌ریتانیا-KDP.info- وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا له كۆنفرانسی لوتكه‌ی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كاندا، له پانێلێكدا كه نوێنه‌ری 40 وڵاتی جیهان به‌شدار بوون، باسی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ رێگری له كۆچی نایاسایی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سیاسه‌تی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان له رووی سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌وه، هۆكاری كۆچی ناچاری كوردستانیان بووه.
خه‌سره‌و ئاژگه‌یی، كارگێڕی لقی 6ی ئه‌ورووپای پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له بواری سیاسی، ئابووری و بازرگانی، ئه‌منی و زانیاری و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر، له به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر باشدایه و به‌ریتانیا هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی جیهانی شارستانی ده‌زانێ.
ئه‌و كارگێڕه‌ی لقی 6 روونی كرده‌وه، ئه‌م هاوبه‌شی و په‌یوه‌ندییه، كاری یەکجار زۆری له‌سه‌ر كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا و ده‌بینین كه له زۆربه‌ی كۆنگره و كۆنفرانسه جیهانییه‌كاندا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و هیچ كۆنفرانس و كۆنگره‌یه‌ك نییه له به‌ریتانیادا سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوین كه نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان تێیدا بانگهێشتی فه‌رمی نه‌كرابێ.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا، مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و كورد هه‌وراز و نشێوی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا و ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین روانگه‌ی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤی به‌ریتانیایه سەبارەت بە كورد و دۆزه‌كه‌ی، كه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می خه‌باتی دیموكراسیخوازانه‌ی كورد و جیهانبینیی دیموكراتیانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورده و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی یه‌كجار به‌رچاو و دیاره له‌و پێشخستنه‌دا.
ئاژگه‌یی، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ریتانیا گوتی، پەرله‌مانی به‌ریتانیا له په‌رله‌مانه یه‌كه‌مه‌كانی جیهان بوو كه دانی به جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ناوه و حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر خۆی كردوویه‌تی به ئه‌رك كه هه‌موو ساڵێك له 16ی چواردا به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ یادی جینۆسایدی ئه‌نفال ده‌رده‌كات و ئیدانه‌ی ئه‌و جینایه‌ته ده‌كات و هاوكارێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه بووه دژی تیرۆریزم.
له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا گرووپی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، کە پێكهاتووه له هه‌موو پارته‌كان و به‌دواداچوون بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له سیاسه‌تی حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كۆڵنه‌وه، کە به‌م زووانه‌ش شاندێكیان دێته هه‌رێمی كوردستان و راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا ئاماده ده‌كه‌ن.
د. خه‌سره‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بانگهێشتی فه‌رمیی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی بەریتانیاوە كرد و به پرسێكی گرنگی زانی به تایبه‌تی پرۆتۆكۆڵی پێشوازییه‌كان له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بووه كه بۆ هیچ هه‌رێمێك نه‌كراوه و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا یه‌كده‌سته بۆ پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان.
خه‌سرە‌و ئاژگه‌یی باسی یه‌كه‌مین لوتكه‌ی ئاسایشی جیهانی سنووره‌كانی كرد كه له 31/3/2025 له به‌ریتانیا به‌سترا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تاوانكارییه‌كانی به‌قاچاخبردنی مرۆڤ، كه وه‌زیری ناوخۆی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدار بوو به بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له پانێلێكدا وتاری هه‌بوو كه له به‌رده‌م نوێنه‌رانی 40 وڵاتی جیهان باسی مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان و هۆكاره‌كانی كۆچی ناچاری كوردستانیانی تێدا كرد، كه سته‌می حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق هۆكار بووه بۆ كۆچی كوردستانیان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و بڕینی بودجه‌ی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، كه گوشاری خستووه‌ته سه‌ر بژێویی خه‌ڵكی كوردستان، دیاره كه زۆر وڵات به‌شدار بوون له‌و كۆنفرانسەدا، به‌ڵام پانێل و وتاریان نه‌بووه، هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتان هه‌بوو، كه 40 وڵات له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدار بوون و ئه‌م حساب بۆكردنه‌ش به‌رهه‌می حیكمه‌تی سیاسیی سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌لاح جه‌لال




