٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پەیامێکی له‌باره‌ی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 24ـەمین ساڵیادی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە لە ساڵی 1991 لە هەرێمی کوردستان کرا.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:

لە ساڵیادی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سنوورێکی بۆ هێرش و ستەمی ڕژێمی بەعس دانا، ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە.

پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پاراستنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار