٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لە یادی چل و پێنج ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- رۆژی هەینی 4ی نیسانی 2025، لە چل و پێنج ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لەیادی چل و پێنج ساڵەی جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلیدا، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردی فەیلی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. خوشك و برایانی فەیلی، ڕۆڵێكی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و دۆزی نەتەوەیی گەلەکەماندا هەبووە و جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلی، بەشێك بوو لە پلانی داڕێژراوی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ لەناوبردنی گەلی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار