ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٦٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ھونەرکاران و ستافی ڕۆژنامەی خەبات دەکات.
دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ڕۆژنامەی خەبات.
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ھونەرکاران و ستافی ڕۆژنامەی خەبات دەکەین.
ڕۆژنامەی(خەبات) وەک ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی ڕۆژنامەگەریی کوردییە و ھەمیشە ڕەنگپێدەری دەنگ و ڕەنگی گەلەکەمان و ڕۆشنبیر و نووسەران بووە و لە ھەموو ھەلومەرجێکدا بوێرانە شوناسی خۆی پاراستووە و بەردەوام بووە.
بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی(خەبات)، دووپات دەکەینەوە و ھیوادارین وەک ھەمیشە لە ئاست ئەو مێژووە دەوڵەمەندە و شکۆدارەدابن و بەرەو پێش بچن.
دروود بۆ گیانی ئەو کادیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانە تێکۆشەرانەی لە ڕێگەی ڕۆژنامەی (خەبات)ەوە بێوچان خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەوانیی و دۆزی ڕەوای گەلەکەیان کردووە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی نیسانی ٢٠٢٥




