"هه‌رێمی كوردستان 12 جۆر گه‌شتوگوزاری هه‌یه"

دهۆك - KDP.info - پسپۆرێكی ئابووری پێی وایه، هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه و ده‌ڵێ "هه‌رێمی كوردستان 12 جۆر گه‌شتوگوزاری هه‌یه."
د.کاوه دۆسكی، پسپۆری ئابووری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكشاندایه. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش توانیویانه ژێرخانێكی گونجاوی گه‌شتوگوزار ئاماده بكه‌ن. ئه‌و ژینگه‌یه‌ی گه‌شتیارییش هۆكاره ڕێژه‌ی گه‌شتیار زیادبكات، به‌تایبه‌تیش گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی جیهان.
له‌ڕووی ئابوورییه‌وه هاتنی گه‌شتیاران كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی په‌یداكردنی هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتی و هه‌موو گه‌شتیارێكیش كاتێك دێته هه‌رێمی كوردستان گوژمه‌ی زۆری پاره خه‌رج ده‌كه‌ن و ده‌بێته داهات بۆ وڵاتی ئێمه."
ئه‌و پسپۆره‌ی ئابووری گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری زۆری كردووه بۆ نووسینگه و كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار تا گه‌شتیاری زۆرتر بێنه هه‌رێمی كوردستان.
ئاوه‌دانی و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و هه‌بوونی ناوچه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری وایكردووه گه‌شتیاری له عێراق و ده‌ره‌وه‌ش بۆی بێت.
ڕێزگرتن و پێشوازی و میوان دۆستی خه‌ڵكی كوردستانیش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ڕاكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیار. گه‌شتیارێك ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌ی خه‌ڵكی ئێمه ده‌بینێ، كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیكلام بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و گه‌شتیاری دیكه‌ش به‌دوای خۆیدا دێنێ.
به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر له قۆناغی ڕابردوو حكوومه‌ت نه‌یتوانیبێت وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران بكات، ئه‌وه‌ش بۆ ئاڵۆزی سه‌ر سنوور و هه‌بوونی چه‌ندین قه‌یران كه به‌سه‌رماندا سه‌پێندراون دەگەڕێتەوە، به‌ڵام ئێستا ڕه‌وشه‌كه بۆ گه‌شتیاران زۆر باشترە."
د.كاوه دۆسكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان پشكێكی زۆری پڕۆژه‌كانی بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری ته‌رخان كردووه. سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌مه‌جۆركردنی داهاته، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی داهاتێكی زۆر بۆ وڵاته‌كه‌مان دابین ده‌كات گه‌شتوگوزارە. زۆر له وڵاتانیش پشكی شێری داهاتیان له‌سه‌ر گه‌شتوگوزاره، بۆ نموونه وڵاتی سعوودیه داهاته‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌شتیاری ئاینییه، وڵات هه‌یه پشتی به گه‌شتوگوزاری ته‌ندروستی به‌ستووه، وڵات هه‌یه داهاتی له‌سه‌ر گه‌شتوگوزاری شوێنه‌وارە. جۆره‌ها گه‌شتوگوزار هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان 12 جۆر گه‌شتوگوزار هه‌یه و ده‌توانین سوودیان لێ وه‌رگرین بۆ داهات."
قائید میرۆ




