٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن میرانی بۆ KDP هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێم ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیادبوونی ژمارەی گەشتیار بە بەردەوامی بۆ شارەکانی کوردستان، بە هۆی سەقامگیریی کوردستان و سەروەریی یاسا و باری ئەمنییە.

د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، گەشتیار وەکو هیچ کەسێکی دیکە نییە، چونکە بۆ پشوودان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش گەشت دەکات، بۆیە گەشتیار هەمیشە بۆ بەسەربردنی کات و پشووەکانی، بە دوای شوێنێکدا دەگەڕێت، کە سەلامەتیی خۆی و منداڵ و خێزان و کەلوپەلەکانی گەرەنتیکراو بێت.

میرانی گوتیشی، کەس ئامادە نییە پارەی خۆی بۆ گەشتکردن لە شوێنێک خەرج بکات ئەو تایبەتمەندیانەی سەرەوەی نەبێت، بۆیە بێ هیچ گومانێک زیادبوونی ژمارەی گەشتیار بە بەردەوامی بۆ شارەکانی کوردستان، ئینجا گەشتیاری ناوخۆی شارەکانی عێراق بن یان هی وڵاتانی هەرێمی و ئەورووپی، بە هۆی سەقامگیریی کوردستان و سەروەریی یاسا و باری ئەمنییە، ئەوەش بێگومان بە شەونخونیی هێزە ئەمنییەکان و هاوکاری و هەماهەنگیی هاووڵاتیانی کوردستان هاتووەتە دی و دەبێ هەمووشمان بەشدار بین لە پاراستنی.

 

عه‌زیز ڕه‌سووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار