٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی ئاسایش ڕاگەیاندراوێكی لەباره‌ی ڕووداوی هێرشە تیرۆریستییەكەی دهۆك بڵاوكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لەباره‌ی ڕووداوی هێرشە تیرۆریستییەكەی دهۆك بڵاو كردەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە کاتێکدا کە خەڵکی پارێزگای دهۆک لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بوون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و دوو کەسی بریندار کرد."

دەشڵێ: "دەستبەجێ هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک کەسی هێرشبەریان دەستگیر کرد کە خەڵکی سووریایە."

ئەوەش هاتووە: "لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتەکە بەردەوامە و لە دوای کۆتاییهاتنی، دەرەنجامەکان بۆ هاووڵاتییان و ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.

هەواڵی پەیوەندیدار