٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە د. بەرھەم ساڵح دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د. بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی برای بەڕێزم د. بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی عێراقی فیدراڵ دەکەم بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ڕۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح ـ ی برایان.

لە دڵەوە ھاوسۆز و ھاوخەمی بەڕێزیان و خانەوادە و کەسوکاریانم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

خوالێخۆشبوو بەڵێن ساڵح وەک ڕۆژنامەنووسێکی دیاری کورد و ڕۆڵەی خانەوادەیەکی تێکۆشەری کوردستان، ھەمیشە خزمەتی بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان کردووە و جێی خۆی کردووەتەوە. گیانی شاد و یادی بە خێر بێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٣/٣٠

هەواڵی پەیوەندیدار