٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق: گفتوگۆکردن بۆ کابینەی دەیەم لە قۆناغی کۆتاییدایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایەو دوای جەژن لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەسەر پۆستەکان دەکەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.

پشتیوان سادق گوتیشی: ئومێد دەکرێت بە ئەرێنی ئیش و کارەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بەڕێوەبچێت، پارتی و یەکێتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکھێنانی حکوومەت دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار