پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە و، پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان و هەموو لایەک دەزانین.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیر و ئەندامان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان دەکەین و، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە و، پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان و هەموو لایەک دەزانین.
هیوادارین جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هاندەری زیاتری بەهێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک بە شادی و بەختەوەرییەوه جەژن بەسەربەرن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ـی ئاداری ۲۰۲٥




