له رێکەوتی 29ی 3ی تا 5ی 4 هێزەکانی بەرگریی شارستانیی ده‌خرێنە ئامادەباشییه‌وه

ھەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان "ئامادەکاریی ئەمنیی توندوی" ڕاگه‌یاند و هێزه‌كان لە تەواوی هەرێمی کوردستان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییه‌وه و له سەرجەم بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواودا دەبن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و پشوەکانی ئەم جەژنە لە رێکەوتی 29ی 3ی 2025 تا 5ی 4ی 2025 سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لە تەواوی هەرێمی کوردستان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیی بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی پلانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاردراوه سەرجەم بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواودا دەبن، تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار و بازاڕەکان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگاکان و دەستەی گەشتوگوزار، ناوچە گەشتیارییەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیردەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.




