به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی ماسته‌رپلانی گه‌شتیاریی ئاماده كرا و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

سۆران-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران ده‌ڵێت، ماسته‌رپلانی گه‌شتیاریی سۆران چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌خۆ ده‌گرێت و لە ئێستاشدا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماسته‌رپلانی گه‌شتوگوزاریی سۆران ئاماده كراوه، ئێستا قۆناغی یه‌كه‌می كه‌وتووەته جێبه‌جێكردن و له قۆناغی سه‌ره‌تادایە، توانیومانه ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رسێ قه‌زای خه‌لیفان و ڕواندز و سۆران به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستینه‌وه، هاوکات نه‌خشه‌شی بۆ دیاری كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران باس لەوەش دەکات، چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی هەن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ئێستا كار له پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی گه‌شتوگوزاری گه‌لی عه‌لی به‌گ ده‌كرێت، كه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه و چه‌ندین به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژێرخانی گه‌شتیاری ده‌بێت، هاوکات ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی دیکەش جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سادق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە داهاتوودا ڕووباری كاولۆكان ده‌كرێته كۆڕنیش، پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و سنووره كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار هه‌بووه، چونكه پێش گه‌شتوگوزار ڕێگاوبانه‌كان چاک کران و ئینجا ده‌ست به پڕۆژه‌كانی گه‌شتوگوزار كرا.
قائید میرۆ




